خامنەیی قەلەقی چیە؟

خواكوڕك
دوای دەستبەكار بوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا, سەرەتای گەرێكی دیكەی لێدوانی توندو دژ بە یەك لە نێوان ئەمریكا و ئێراندەستی پێكردەوە, بۆیە خامەنەی لەگەڵ سەركردەیەكی ئەورووپی نیگەرانی خۆی لە بارەی رێككەوتننامەكە نەشاردۆتەوە بەتایبەت كە سەرۆكی تازەی ئەمریكا دژایەتی دەكات.
بەپێی هەوالێكی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی عەلی خامنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران, ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپیش گرتوە, چونكە پێی وایە بەڵێنەكانیان نەكردۆتە كردارو پاشەكشەیان لێ كردووە.
ئاژانسەكە دەشنوێیت:” عەلی خامنەیی ڕابەری كۆماری ئێران نیگەرانی خۆی نەشاردەوە سەبارەت بە دوواین هەڵوێستەكانی ئەمریكا تایبەت بە سزادانی زیاتری ئەو وڵاتە, بۆیە ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ لایەنە ئەمریكی و ئەوروپیەكان بە حبری سەر كاغەز ناوزەندی كردووە, چونكە جێەجێ نەكراوە و ئەمەش نیگەرانی خامنەیی لێ كەوتۆتەوە.

شایەنی گوتنە كە نیگەرانیەكەی خامەنەیی لە كاتێكدا دەركەوت كە لەگەڵ ستیفان لوفین سەرۆك وەزیرانی سوێد كۆ بوویەوە.

Back to top button