باڵیۆزی بەریتانیا لە یەمەن : حوسییەکان منداڵەکان دەنێرنە شەڕ و خوێندکارەکانیشیان دەنێرنە قوم

 

مایکڵ ئاروون ، باڵێۆزی بەریتانیا لە یەمەن گوتی : حوسییەکان بە وانەی ئایینی منداڵەکان هان دەدەن بچن بۆ بەرەی شەڕ ، بەڵام هاوکات خوێندکارەکانیان بۆ فێر بوونی وانەی ئاینی دەنێرنە حەوزەی عیلمییەی قوم لە ئێران .

باڵیۆزی بەریتانیا لەو لێدوانەدا بۆ ( شرق الاوسط ) لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کۆنتڕۆڵی پایتەخت بە دستی حوسییەکان دەبێتە هۆی زاڵ بوونی زیاتری ئایدۆلۆژیایی ئاخوندەکانی ئێران .

مایکڵ ئاروون هۆشداری دەدات ، کۆمەڵگەی یەمەن لە کۆمەڵگەیەکی عەرەبی دەکرێتە کۆمەڵگەیەکی ویستی ئاخوندەکانی ئێران و بەردەوامی ئەو شەڕەش ماڵوێرانی زیاتری بەشوێنەوە دەبێت بە دستی ئێران

لە کۆتاییدا دەڵێت تا 5 ساڵی دیکە کۆمەڵگەی یەمەن ئاڵ و گۆڕی بەسەردادێت و ویستی وئایدۆلۆزیای شیعی جێگەی دەگرێتەوە ، ئایۆلۆژیای شیعیش واتە بەردەوام بوونی باوەڕی تیرۆریزمی

Back to top button