ئه‌ندۆنیزیا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وتی ئێرانی‌دا گرت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه سزای هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌دات كه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی كردن به نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران بكات، له‌و چوار چێوه‌یه چه‌ند جارێك كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وته هه‌ڵگری ئێرانی‌دا گیرا.
بێژه‌ن زه‌نگنه، وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه‌ی ئه‌ندۆنیزیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، نه‌وتی باركردووه و ئێران به وردی چاودێری دۆسییه‌كه‌ی ده‌كات و هیوا خوازین حكومه‌تی ئه‌ندۆنیزیا زانیاریمان بداتێ و كێشه‌كه ته‌كنیكییه و باس له باره‌ی باركردنه‌كه‌ی ده‌كرێت.
پێشتر، كه‌ناڵی ره‌سمیی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران رایگه‌یاند كه حكومه‌تی جاكارتا، ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كه‌شتیدا گرتووه، كه یه‌كێكیان ئێرانییه و دووه‌میان، ئاڵای په‌نه‌مای له‌سه‌ر بووه و ئه‌و دوو كه‌شتییه وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌ندۆنیزیا ده‌ڵێن، به نایاسایی باری نه‌وتیان گواستووه‌ته‌وه و به هه‌ڵكه‌وت پێیان زانراوه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم