ماوهی تاپۆكردنی خانووه زێده رۆكان درێژ كرایهوه
دواى ئهوهی پهرلهمان كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووه زێده رۆكانی پهسهند كرد، حكومهتی ههرێمی كوردستان یاساكهی جێبهجێكرد، بڕیارە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019ی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ ھەموار بکرێتەوە و سەرۆکی لیژنەی شارەوانییەکانیش له پهرلهمانی كوردستان دەڵێت، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری درێژ دەکرێتەوە و نرخی تاپۆکردنیش کەم دەکرێتەوە.
لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەی شارەوانییەکانی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه: “بە گوێرەی یاسای تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری 120 ڕۆژ دیاری کراوە، بەڵام دوای پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بووەوە و حکوومەت لە توانای نەبوو یاساکە وەک خۆی جێبەجێ بکات کە لەو ماوەیەدا 10 ھەزار داواکاری پێشکەش بە شارەوانییەکان کراون.”
سەرۆکی لیژنەی شارەوانییەکان دەشڵێت: “ئێستا خەریکی ھەموارکردنەوەی یاساکەین، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانییەکانی کوردستان و بەشی یاساییی وەزارەت کۆ بووینەتەوە و تێبینیی خۆیان ناردووە، بڕیارە لە حەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە بەڕێوە بچێت و تێیدا کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاساکە دەکرێت.”
لوقمان وەردی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “چەند پێشنیارێک ئامادە کراون، لەوانە ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تاپۆکردن درێژ بکرێتەوە بۆ ساڵێک و ھەندێک پێشنیاریش ھەن بۆ شەش مانگ درێژ بکرێتەوە، ھەروەھا دەستکاریی نرخی تاپۆکردنیش دەکەین بە شێوەیەک ڕەوشی ئابووریی ھاووڵاتییان بەرچاو بگیرێت، بەتایبەتی لە ھەندێ ناوچەی دەرەوەی شارەکان وەک ناحیە سنوورییەکان.”