حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕی زیاتر لە 44 ملیار دینار دوو پڕۆژەی ستراتیژی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵبجه‌ راگه‌یاند، وا بڕیاره‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕی زیاتر لە 44 ملیار دینار دوو پڕۆژەی ستراتیژی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی كارەبا لە سلێمانی بە ‌بڕى زیاتر له‌ 44 ملیار دینار.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند: “له‌ چوارچێوه‌ى گرنگیدان و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌بڕى زیاتر له‌ 44 ملیار دینار دوو پڕۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له‌ پارێزگاى سلێمانى جێبه‌جێى ده‌كرێن”.

Back to top button