سیروان بارزانی : چەکدارانی داعش داوای سەرانە لە خەڵکی گوندەکان دەکەن
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو جموجۆلی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زيادى كردووه و چه‌ند جارێكیش هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و خه‌لكی سڤیلی ناوچه‌كه‌و ، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یێنیت كه له ئێستادا داعش داوای سه‌رانه له خه‌لی گونده‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات و ئەگەریش خەڵکەکە ئامادە نەبن سەرانەکە بدەن، ئەوا چارەنووسێکی باش چاوەڕێی بەرهەمە کشتوکاڵییەکەیان ناکات.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕی هێزی پێشمەرگە رایگەیاندووه ،جموجۆلی چه‌كدارانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و ته‌نانه‌ت داوای سه‌ران له خه‌لكی گونده‌كان ده‌كه‌ن و ، کە دەڵێین نایدەین، ساڵانە لە تەلەڤیزیۆنەکان دەیبینین گەنمی جووتیاران و گەنمی ئەو گوندنشینانە هەمووی دەسووتێت.
هه‌روه‌ها سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕی هێزی پێشمەرگە راشیگه‌یاندووه داعش به جۆرێك ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراقی شه‌هید كردووه‌وه وا دیارە چەکەکان و دووربینی حەرارییان پێبووە، بەڵام لە کوێ هاتووە؟ لە سووریاوە دێت؟ هی کۆنە و ماوە و شاردوویانەتەوە؟ ئەوە نازانین بەڕاستی.