بۆ چارەی 10 نەخۆشی شێلم بخۆن

شێلم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش لە بەرامبەر هەڵامەت بەسوودە، جگە لەوەش كۆمەڵێك تایبەتمەندی و سوودی سەرسوڕهێنەری هەیەو پسپۆڕانی خۆراك پێشنیاز دەكەن ئەو كەسانەی كێشەی هەناسەدانیان هەیە شێلم بخۆن.

چەند سوودێكی تری شێلم:

1. بەرگری لە دڵ دەكات و لە جەڵتە دووری دەخاتەوە.
2. بۆ گەشەی ئێسك بەسوودەو دەیپارێزێت لە پووكانەوە.
3. قۆڵۆن چاڵاك دەكات.
4. گەڵای شێلم پاڵپشتی سیستەمی هەرس دەكات.
5. ڕێگری لە هەڵوەرینی قژدەكات.
6. دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە.
7. وزەبەخشەو ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.
8. ئەو كەسانەی تووشی كۆخە دەبن بە خواردنی شێلم هێور دەبنەوە.
9. ئەگەر گەرووتان ئازاری هەبوو، ئەو ئاوەی كە شێلمەكەت پێ كوڵاندوە لە گەرووت وەربدە.
10. ئاوی شێلم شەكرەی خوێن دادەبەزێنێت، بەڵام ئەوانەی شەكرەیان هەیە نابێت بیخۆن.

Back to top button