ئه‌حمه‌د سه‌فار هه‌واڵێكی “دره‌و میدیا” به‌درۆ ده‌خاته‌وه
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌واڵێكی “دره‌و میدیا”، له باره‌ی پرسی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌درۆ ده‌خاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وێڕای به‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی “دره‌و میدیا” روونیده‌كاته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیه‌كی روون و راشكاوانه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌قێكی تایبه‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان، له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2021 عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 11ی پرۆژه یاساكه هاتووه.
بڕیاردەری لێژنەی دارایی ئەو هەواڵەی (درەومیدیا) لە زاری ئەو بڵاوی کردووەتەوە، بەدرۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، “تا ئێستا گفتوگۆ لەبارەی دەقێکی دیاریکراو، نەکراوە.
ئەو روونکردنەوەیەی ئەحمەد سەفار دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە ماڵپەڕی (دره‌و میدیا) دێت، کە لەسەر زاری ئەو بڵاوی کردبووەوە، کە حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به داوایه‌كی حکوومەتی عێراق بۆ رادەستکردنی دۆسیه‌ی نه‌وت بە بەغدا، رازی بووە، به‌ڵام سه‌فار ره‌تی ده‌كاته‌وه لێدوانی له‌و جۆره‌ی دابێت.