چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ زۆرترین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ مووچه‌ی‌ هەریەکە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش دابه‌ش كرا، وابڕیاره‌ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌یش زۆرترین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن.

وابریاره‌ سبه‌ی‌ چوارشەممە 27ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی،
مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان
پیشەسازی و بازرگانی
گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێری دارایی
مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

رۆژی پێنجشەممەش 28ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کارەبا
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
رۆشنبیری و لاوان
ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە
و رۆژی هەینی 29ی كانوونی دووه‌م، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.

Back to top button