هەولێر : دوو پرۆژەی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کرانەوە
بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی کارەبا ئەو دوو پرۆژە ، کارەبای سنووری ناحیەی شەمامک وبەشێک زۆر لە گوندەکای ناحیەی گوێڕ دابین دەکان کە تا ئێستا لە کێشەی کەمی کارەبا دابوون .
پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك، بە گوژمەی ملیۆنێك و 658 هەزار دۆلار و پڕۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی( 588 ملیۆن دینار كردەوە.
لەمبارەوە ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە زیادبوونە، بەڵام بەھۆی دابەزینی پلەكانی گەرما خواست بۆ كارەبا زیاد دەبێت .