پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

 

دابەشکردنی پارەی ئەمجارەی گەنمی جوتیاران لە قۆناغی شەشەم دایەو بەرێوەبەری گشتی بازرگانیش ڕایدەگەیەنێت تا کۆتایی مانگی شوبات سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت .

نەوزاد شێخ كەمال، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان لەمبارەوە گوتی : “قۆناغی شەشەمی شایستەی جوتیاران، بەم زووانە خەرج دەكرێت و تا كۆتایی مانگی شووباتیش سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرجدەكرێت

بەڵام هاوکات ئاماژە بە پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 و  2016 ی گەنمی جوتیاران دەکات و دەڵێت هیچ نووسراوێکی فەرمیمان بە دەستنەگەیشتووە کە ئاخۆ کەی سابەش دەکرێت

Back to top button