حەشدی شەعبی خەریكی چییە؟

 

گرتنی گەنجانی شارە سوننیەكان لە لایەن حەشدی شەعبی ھێزە سوننیەكان توڕە دەكات.

لە بەیاننامەیەکی پرۆژەی عەرەبیدا هاتووە کە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی خەڵکی سڤیلی بێتاوان لە پارێزگای سەڵاح ئەلدین بەبیانوی داعشبوون لە لایەن حەشدی شەعبی بۆتە دیاردەو چیتر مایەی قبوڵكردن نیە.

هەروەها ھاتووە:”ئێمە لەکاتێکدا داوای ئازادکردنی ئەو خەڵکە بێتاوانە دەکەین کە هیچ گوناهیان نییە، داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە پێکەوە لە بەرامبەر تیرۆری کوێرانە بوەستنەوە بەبێ تۆڵەکردنەوە لە بێ چەکو بێتاوانەکان”

Back to top button