ناسنامەی ئەلیکترۆنی دەبێتە جێگرەوەی هەموو ناسنامەکانی پێشووتر

 

لە لێدوانێکدا سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زنایاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پلان و قۆناغی دووەمی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران ئاشکرا دەکات و دەڵێت سەرجەمی مووچە خۆران دەبنە خاوەن ژمارەی بانکی و هاووڵاتیانیش ناسنامەی ئەلیکتۆنیان پێدەدرێت

هیوا فەرزندە ئەفەندی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ، “قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەستی پێ كردووە كە تەواوكەری قۆناغی یەكەمە و،‌ بریتیە لە دروستكردنی ئەو سیستەمە ئەلیكترۆنیانەی كە حكوومەت پێویستی پێیانە، بۆ نموونە ژمێریاریی ئەلیكترۆنی و سیستەمی میلاكاتی ئەلیكترۆنی و بەردەوامبوون لە تۆماری ئەو خەڵكەی كە دەستبەكار دەبن لە حكوومەت، هەروەها بۆ ئاسانكاری لە كاتی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی ناسنامەی ئەلیكترۆنی و ژمارەی بانكین بۆ مووچەخۆرانی حكوومەتی هەرێم، كە دەبێتە ناسنامەیەكی دیجیتاڵی بۆ فەرمانبەر، بۆ ئەمەش وای بۆ دەچم تا ناوەڕاستی یان كۆتایی مانگی ئادار ئەم پرۆسەیە‌ تەواو بێت

هەر سەبارەت بە حیساباتی ئەلیکترۆنیش ئاماژە بەوە دەکات ، “لە هەمان كاتدا سیستەمەكانی حیساباتی ئەلیكترۆنیش لە جێبەجێبووندان و دوای تەواوبوونیشیان حكوومەت  بڵاویان دەكاتەوە”.

لە کۆتاییدا ئەو لێدوانەیدا فەرزەندە ئەفەندی بە ئاماژە دان بە بڕیارێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی : مووچەخۆرانی حكومەت بەشێكی بچووكی دانیشتووانی هەرێمن و، پلانی حكوومەت خزمەتكردنە بە دانیشتووانی هەرێم، بۆیە ناسنامەی ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتیانیش دروست دەكرێت، واتا گشت دانیشتووانی هەرێم لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبنە خاوەن ئەو ژمارە ئەلیكترۆنییە تایبەتە، هەروەك جەنابی سەرۆكی حكوومەت لە كردنەوەی پڕۆژەی مۆڵەتی شۆفێری و تۆماری ئۆتۆمبێلەكان باسی لەوە كرد، هەموو دانیشتوویەكی هەرێم دەبێتە خاوەن ناسنامەیەكی ئەلیكترۆنی دواتریش تەواوی خزمەتگوزارییە ئەلیكترۆنییەكان جێبەجێ دەكرێن و بەردەست دەبن، بۆیە پرۆسەیەكی بەردەوامە و كاتی پێ دەچێت، بەڵام لە ماوەیەكی نزیك روو دەدات، بۆ ئەمەش وای بۆ دەچم تا ساڵی 2022 هاووڵاتیانیش ئەو ناسنامە ئەلیكترۆنییەیان پێ دەدرێت

Back to top button