میسال ئالۆسی : سەرۆک بارزانی ڕەمزی شۆرشێکی نشتیمانی مرۆییە
میسال ئالۆسی ، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی ، لە تویتێکدا سەبارەت بە بێرێزییەکانی ئێران بە سەرۆک بارزانی دەنووسێت ؛ کاروان دەڕوا و عەجەم پەی دەوەڕێت و بە گومڕایی دەمێنێتەوە .
لە تویتەکەیدا ، ئالۆسی پرسیار دەکات ، هۆکار چییە هەندێک ڕق و قینیان لە کورد و کوردستان هەڵگرتووە ؟
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا هاتووە ، ”کاک مەسعود بارزانی“ کەسێکی دانا، ئازا، پابەند بە دین و ئەخلاقە بەرزەکەیەتی و بەرزترە لە کەسانی بێ نرخ