لیزا فەلەکەدین کاکەیی، “پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق پێش داخستنی كه‌مپه‌كان ڕێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكا”

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ،لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی سەبارەت بە بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە گوتی : “زەرەرمەندی یەکەم لەم بڕیارە، كوردانی ئێزدی ده‌بن، چونکە تا ئێستاش نزیکەی 200 هەزار له‌ كوردانی ئێزدی لەو کەمپانەدا ماون و بەهۆی نه‌ڕه‌خسانی ڕه‌وش و کەشێکی ئارام بۆ شەنگال و ئاوەداننەکردنەوەی بەگوێرەی پێویست، خەڵکەکە ناتوانن بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە

هاوکات کاکەیی پێشنیار دەکات ، حکومەتی عێراق پێداچوونەوە بە بڕیارەدا بکات ، چوونکە بوونی چەندین هێزی میلیشیای جۆراجۆر لە ناوچەکەدا مەترسی بۆ سەر ژیانی رۆژانەی ئەوان دەبێت ، بۆیە تا کشانەوەی ئەو هێزانە پێویستە کەمپەکان کراوە بن

لە کۆتاییشدا ئاماژە بە دیاری کردنی بودجەی 2021 ی عێراق دەکات کە وەک پێویست بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخا نەکراوە و هیچ ڕەچاوی ئەو کارەساتە نەکراوە کە بە سەر شنگاڵدا هاتووە .

Back to top button