دژی ھاوپەیمانەكەی ئێران داوایەك ئاڕاستەی كۆمەڵگای نێونەتەوەیی كرا

 

لەگەڵ خێراکردنی هەوڵەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا و خۆکاندیدکردنی ، هێزە سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاو کەسایەتی نەتەوەیی ئاراستە جۆراوجۆرەکان هەڵمەتێکی ناوخۆیی و جیهانییان دەستپێکردوە بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، لەسەر مەترسی كاندیدكردنەوەی ئەسەد و مانەوەی لەدەسەڵاتدا سەرەڕای ئەو هەموو وێرانکاری و کوشتن و ئاوارەبونەی کە بۆ سوریەکانی دروست کردوە.

لەکاتێکدا یەکەم کۆبوونەوەی هێزە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان ، ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە ، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ، بەشاهیدی ھێزە نەتەوەییەكان و بەشداری کۆمەڵەی سەربەخۆی کورد بەڕێوەچوو.

تێكڕای ھێزەكان دژی كاندیدكردنەوەی ئەسەد بوون و داوایەكیان ئاراستەی وڵاتانی زلھێز كرد جارێكی تر سوریا نەگێڕنەوە بۆ خاڵی سفر.

Back to top button