سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ” کۆبانێ ” دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی رزگاری کۆبانێ لە دەست تیرۆریستانی داعش پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و روو لە شەهیدان ڕایدەگەیەنێت ” لەم یادەدا سەرمان لە بەردەم گیانی پاکی شەهیدان دادەنەوێنین و بە رز و وەفادارییەوە یادیان دەکەینەوە .
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە ، یادی داستانی ئازادكردنی كۆبانێ لە تەواوی گەلی كوردستان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز دەكەم.
هاوکات سوپاسی هاوپەیمانان دەکات کە لە شەڕی دژی تیرۆریستان هاوکار بوون
ئەمڕۆ 6 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر 26-1-2015، كە تێیدا كۆبانێ لە ڕۆژئاوای كوردستان دوای بەرخودانێكی چەند مانگی و بە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزی هاوپەیمانان لەدەست چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ڕزگار كرا.