بە بێ لێبڕین دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە

 

بە پێی بڕیاری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، هاوکاری دارایی مانگانەی پێشمەرگە راستەوخۆ دەچێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکرد بێ لێبڕین .

لەمبارەوە لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئەو هاوكارییە داراییەی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخانی كردبوو مانگانە لەسەر حسابی وەزارەتی داراییەوە خرایە سەر حسابی وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ مووچەی پێشمەرگە تەرخانكرا.

وێرای ئەوەی ڕاشیگەیاند ئەمڕۆدابەشکرنی مووچە دەستی پێکردووە گوتیشی : ڕەنگە ئەمڕۆ هەندێك شوێن فریای وەرگرتنی مووچە نەكەوتبێت،  سبەینێ‌ ئەو شوێنانەی ماون مووچە وەردەگرن

Back to top button