تورکیا راوێژکاری سەبازی دەنێرێتە عێراق

 

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات 25 راوێژکاری سەربازییان بۆ پشتیوانی سوپای عێراق ناردۆتە ئەو وڵاتە .

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ناو 25 راوێژکارەکەدا ئەفسەرانی پلە بەرزی سەربازیش بوونیان هەیە

جەختیش لەوە کراوەتەوە “ئەو 25 راوێژکارە سەربازییە لە چوارچێوەی دیدگای ناتۆی عێراق (NM-I) و بەمەبەستی پشتیوانیکردنی سوپای عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و لەوێ ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن”.

Back to top button