سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

به‌بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش, مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی راگه‌یاند.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاه‌له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ، نووسیویه‌تی: “ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش”.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوواپاتیكرده‌وه‌،‌ كورد هه‌میشه‌ به‌ یه‌كگرتوویی سه‌ركه‌وتووتره‌ و نووسیویه‌تی: “ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین”.

 

تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ
تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ

 

Back to top button