پێنج بەرپرسی نەوتی کەرکوک به هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه دەستگیرکران
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌یی رابردوو چه‌ند جارێك پرسی به قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركووك و گه‌نده‌لی له مه‌له‌فی نه‌وتی كه‌ركووك بووه مژاری میدیاكان، له‌م چوارچێوه‌یه ئه‌مڕۆ بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک دەستگیرکران.
میدیا عێراقیه‌كان رایانگه‌یاندووه كه لقی كه‌ركووكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پێنج بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکان كه له هه‌ریه‌كه له دوو بەرپرسی وێستگەی دابەشکردنی سوتەمەنی لەناوشار و دوو لێپرسراوی چاودێری و کەسێک کە چاودێری ئەلیکترۆنی کۆمپانیا بەرهەمە نەوتیەکان ده‌كات دەرکردوە بەهۆی ئەوەی ئەوکەسانە بای زیاتر لە دووملیار و نیوی عێراقی گازیان بەهەدەرداوە.
دەستەی نەزاهەی کەرکوک ڕایگەیاندوە ئەو کەسانە تێوەگلاون لە دەستکاریکردن و یاریکردن بە پرسی دابەشکردنی گاز و بەوهۆیەوە 60 ملیۆن لیتر گاز دیار نەماوە و دواتر ئامار و داتاکانیان دەستکاریکردوە و گوماندەکرێت ئەوکەسانە ئەو گازیان بۆخۆیان بردبێت.