توركیا 25 راوێژكاری سه‌ربازی ده‌نێرێته‌ عێراق

 

 

به‌مه‌به‌ستی پپشتیوانی كردوون و هاوكاری كردنی سوپای عێراق وه‌زاره‌تی  بەرگریی توركیا رایگەیاند، 25 راوێژكاری سەربازییان ناردوونەتە بەغدا كه‌ پله‌ی یه‌كێك له‌ راوێژكاره‌كان جه‌نه‌راڵه‌.

وەزارەتی بەرگریی توركیا له‌ راگه‌یێندراوێكدا  كە لە هەژماری فەرمی وه‌زاره‌ت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ “ئەو 25 راوێژكارە سەربازییەمان لە چوارچێوەی دیدگای ناتۆی عێراق (NM-I) و بەمەبەستی پشتیوانیكردنی سوپای عێراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و لەوێ ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن”.

رۆژی 20ی ئەم مانگەش خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا دوای سەردانێكی دوو رۆژە بۆ بەغدا و هەولێر بە میدیای فەرمیی وڵاتەكەی راگەیاند پێشنیازیان كردووە ئەزموونی سەربازیی ناتۆ لەڕێگەی راهێنانەوە بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بدەنەوە.

 

Back to top button