لە کەرکووک سەرۆکی ھۆزی ئەلعنزی کوژرا

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل لەلایەن چەکدارانی نەناسراو کوژران کەمێک لەمەو بەر سەرۆک هۆزێک لە کەرکووک کوژرا.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی پێشنگای ئوتومبیلەکان لە کەرکوک شێخ جەماڵ ئەلعنزی سەرۆکی ھۆزی ئەلعنزی کوژرا.

تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە پۆلیس هیچ زانیاریەکی لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا نەکردووە

 

Back to top button