پەرلەمانتارێک: ئێمە بەرەو راگەیاندنی هەرێمی بەسرە دەڕۆین
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو پەرلەمانتارانی سنوری پارێزگای بەسرە پڕۆژەی بە هەرێمکردنی بەسرەیان دایە حکومەت و پەرلەمان و په‌رله‌مانتارێكی پارێزگاکەش ئاشکرای دەکات کە به‌نیازن هه‌نگاو بۆ به هه‌رێمكردنی به‌سره بنێن.
عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سره له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند 90%ی بودجه‌ی عیراق پشت به‌داهاتی نه‌وتی بەسرە ده‌به‌ستێت.كه‌چی تائێستا هیچ دانوستانێك بۆ پشكی پترۆدۆلاری به‌سره و جێبه‌جێكردنی داواكاریی دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌كراوه.
په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سره راشیگەیاندووە “ئێمه به‌ره‌و راگه‌یاندنی هه‌رێمی به‌سره ده‌ڕۆین، هه‌رێمی به‌سره هه‌ر دێته ئاراوه و تا سته‌می حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م شاره زیاد بكات، هه‌نگاوه‌كانیش بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌رێمه زیاتر ده‌بێت”.
عه‌واد ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له به‌سره‌دا 10 لیوای چه‌كداری حزبی و هێزی ئه‌منی و ده‌ریاییش هه‌ن، له‌كاتی راگه‌یاندنی هه‌رێمه‌كه‌دا داوا له‌وان ده‌كه‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی وه‌ربگرن و هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانیش ده‌كه‌ین به هێزی پاسه‌وانی سنور.