حکومەتی هەرێم رەتی دەکاتەوە مەلەفی نەوت رادەستی بەغدا بکات
دوای ئەوەی شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق و بە ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن سەردانیبەغدای كرد و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، تایبەت بە پشکی ھەرێم لە پڕۆژە بودجەی ساڵی2021.حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی مەلەفی نەوتی کردوو حکومەتی هەرێم داواکەی رەتکردەوە.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک حکومەتی هەرێم داوای حکومەتی عێراقی بۆ رادەستکردنی مەلەفی نەوت رەتکردۆتەوەو ئەودەنگۆیەی لەوبارەیەوە بڵاوبووەتەوە ھیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە. مەرجی لەو شێوەیە كە نادەستووریین ئاستەنگ بۆ گەیشتن بەرێككەوتن دروست دەكەن“.
هەروەها سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک راشیگەیاند: “حكومەتی ھەرێم بۆ عێراقی دووپاتکردۆتەوە کە پابەندە بە رادەستکردنی داھاتی250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، كە پێشتریش رەزامەندی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕیوە“.