پرتەقاڵ بخۆن، 5 سوودی گرنگی هەیە

میوەی پرتەقاڵ میوەیەكی زستانەیە، بەلام ئێستا لەهەموو وەرزێك هەیە، زۆر جۆری هەیەو تامەكانی جیاوازن.

هەروەها خواردنی ئەم میوە بەسوودە زۆر گرنگە لەوەرزی زستاندا لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە.

1. ڕێژەیەكی كەم كالۆری تێدایە: پرتەقاڵ یەكێكە لەو میوانەی ڕێژەی كالۆری سفرە هەروەها دژە ئۆكسانە.

2. یارمەتی تەندروستی پێست دەدات: پرتاقاڵ پڕیەتی لە ڤیتامین (C) ئەم ڤیتامینەش یارمەتی پاك ڕاگرتنی پێست دەدات، هەروەها تەندروستی پێست دەپارێزێت لە تیشكی زیانبەخشی خۆرو پیسبوونی ژینگە.

3. دژە هەوكردنە: پرتەقاڵ بەیەكێك لەو میوانە ناسراوە كە دژە هەوكردن و ئاوسانە.

4. یارمەتی ڕێكخستنی پەستانی خوێن دەدات: لەبەرئەوەی میوە دژە ئۆكسانە ئەمەش وادەكات كە ئاستی پەستانی خوێن بەباشی ڕێك بخات.

5. یارمەتی باش نووستن، یادگە، فێربوون دەدات: پرتەقاڵ خۆراكێكی زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی نووستن و یادگەیان هەیە.

 

Back to top button