کەشناسی : شەپۆڵێکی باران بارین و سەڕما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ئێواره‌دا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه 28/1/2021، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.