فەڕەنسا ھۆشداری دەدات بە ئێران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/01/71469A05-0620-4386-91EF-BA3A06FEC7EC.jpeg)
سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە گوتی ئێران دەبێت واز لە ” پەرەپێدانی یۆرانیۆم بھێنێت و ڕێزبگرێت لە پابەندییەکانی ” ڕێکەوتننامەکانی ناوکی ساڵی 2015 دا ” ئەگەر بیەوێت ئەمریکا بۆی بگەڕێتەوە ” .
ڕاوێژکارێکی کۆشکی ئەلیزێ ڕوونی کردەوە کە ئەگەر ئێران ” جددی بێت لە دانوستانەکان و بیەوێت هەموو لایەنە بەشدارەکان پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بن ، دەبێت سەرەتا خۆی لە هەر جۆرە خۆلادانێكی دیکە نەدزێتەوە ” .
ئاژانسی هەواڵی AFP ئەوەشی لە زاری ڕاوێژكارەكە وتوە، کە دەبێت تاران “ڕاشكاو” بێت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی