جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، داوا دەکات کورد بەیەک لیستی بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات
ئەگەر چی بڕیاردرا بە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەپێناو رێگەگرتن لە پەرتەوازەبونی دەنگەكانی كور داوا دەكات، لایەنە كوردیەكان بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق بكەن.
د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق دەنگەكان پەرت دەبن و لەهەر پارێزگایەك چەند بازنەیەك هەیە، بۆیە پێویستە حزبەكان هەماهەنگی زیاتر بكەن بەتایبەتی لەو بازنانەی مەترسیان لەسەرە.
هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاندووە: ئەگەر كورد یەك كاندیدی هەبێت ئەگەری هەیە دەربچێت، داوا لە حزبەكان دەكەن لیستێكی هاوبەش لەناو هەرێمی كوردستانیش دروستبكەن و بە لیستێكی یەكگرتوو بەشداری بكەن.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردسان دەشڵێت: دەبێت هاوپەیمانێتیەكان پێش هەڵبژاردن تۆمار بكرێن نەك وەك یاساكەی پێشوو.