بەغدا : خۆکوژێک دەستگیر کرا
بە گوێرەی هەواڵی بەپەلەی ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ، ئەمڕۆ پێشنیوەڕۆ خۆکوژێک دەستگیر کراوە .
ئەو خۆکوژە بە نیاز بووە لە ناوچەی ” حوسەینییە ” لە کاتی بەرێوەچوونی مراسیمێک خۆی بتەقێنێتەوە ، بەڵام بەشی هەواڵگری شوێنەکەی دەستنیشان کردووەو دەستگیر کراوە پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی