حکومەت بودجەیەکی تایبەت بۆ دوو پرۆژەی گەورەی سلێمانی تەرخان دەکات

 

دوو پرۆژەی گەورەی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن و حکومەت بڕی 44 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردووە

لەمبارەوە سیروان محەممەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی کارەای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکات ئەو پرۆژە یە گرینگی تایبەتی هەیە بۆ گوازتنەوەی وزە بۆ دەڤەری پشدەر و رانیەو پارێزگای هەڵەبجە .

هاوکات محەممەد گوتی گواستنەوەی وزە بۆ رانیە بە درێژاتت 105 کیلۆمەتر و بۆ سەید سادق 55 کیلۆمەتر دەبێت و هەموو بودجەکەشی بۆ تەرخان کراوە

تەرخانکردنی ئەو بودجەیە بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بووەو ئێستا سەرقاڵی ئامادەکاری تەندەرن بۆ ئەوەی بدرێتە کۆماپانیایەکی جێبەجێکار

 

Back to top button