راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان : داعشەکانی ئیستا هەموویان عێراقین و خۆیان ڕێکخستۆتەوە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بابەکر زێباری راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە خۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی داعش دەکات و بە مەترسی دەزانێت .

زێباری لەمبارەوە گوتی : “تیرۆریستانی داعش لە ھەموو ناوچەكان جموجۆڵیان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و سەرلەنوێ خۆیان رێكخستووەتەوە، پێشتریش ناوچەكانیان داگیر دەكرد بۆ ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی دروست بكەن و شەڕی وڵاتانی بیانیی پێ بكەن كە دواتر سەری نەگرت، بۆیە ئێستا شەڕی پارتیزانی دەكەن كە چوار ساڵ دەبێت خۆیان دروست كردووەتەوە، جگە لەوەش پێشتر داعشەكان مەغریبی و چیچانی و توونسی و خەڵكی وڵاتانی دیكە بوون، بەڵام ئێستا ھەمووی عێراقین و بە رۆژ كاری خۆیان دەكەن و شەوانەش داعشن، پێشتر ھەوڵدەدرا بزانرێت كێ ئەوانە ھان دەدات خۆیان بتەقێننەوە لە وڵاتان، ئێستا عێراقییەكان خۆیان ئەو كارە دەكەن”.

بە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زێباری ئاماژە بە گرینگییەکی تایبەتی دەسەلاتداری عێراق دەکات و دەڵێت ، ئێستا لە عێراق ئەوەی ستەمی لێ بكرێت، خۆی دەكات بە داعش، بۆیە گەر حكوومەتێكی راستگۆ نەبێت و دادپەروەری نەبێت، عێراق ئارامی بەخۆیەوە نابینێت، چونكە داعش تەنھا لە ناوچە كوردستانییەكان نییە، بەڵكو لە هەموو ناوچەكانی عێراقیش سەریان ھەڵداوە و لە ئەنبار لە سنووری ئوردن و سووریا بۆسەیان بۆ ھێزەكانی عێراق داناوە، چونكە ئەو ناوچانە چیای زۆرە، بۆیە زۆر زەحمەتە بتواندرێت لەو ناوچانە داعش لەناو ببرێت و لە چیای حەمرینیش بە ھەمان شێوە.

لە کاۆتاییدا سەبارەت بە یارمەتی ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکاری داعش دەکەن گوتی : داعش كە دەچنە ناوچەكانیش، خەڵكی ناوچەكان ھاوكارییان دەكەن و ئەوانیش زیاتر بەھێز دەبن، بۆیە چارەسەری زەحمەتە ئەگەر بە شێوەیەكی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە نەكەن و چارەیەكی گونجاو نەدۆزنەوە، ئەوا داعش ھەر بەھێزتر دەبێت و زیاتر كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

Back to top button