سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا : خۆشحاڵ دەبم کار بۆ پتەو کردنی پێوەندییەکانمان بکەیین

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ، پیرۆزبایی خۆی  ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی : پیرۆزبایت لێده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی متمانه‌ وه‌رگرتنت وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌ و خۆشحاڵ ده‌بم پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی ئه‌مریكا و كوردستان و عێراق و پێكیشه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌.

بلینكن، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌كو وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێدرا ‌.

Back to top button