داعش لە كەركوك جموجوڵی زۆر دەبێت
لەگەڵ گەڕانەوەی پاشماوەکانی داعش بۆ عێراق، ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، پیلانێکی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی پارێزگای کەرکوک ئاشكرا كراوە.
ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە” دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لەبارەی جموجۆڵی خانە تیرۆریستییەکان، لە سنووری پارێزگاکە، دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بە دوای ئەو خانانەدا.
گوتیشی ” ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داواکراوی لێکەوتەوە کە وەک دەزگای هەواڵگری داعش کار دەکەن و زانیاری لەسەر جموجۆڵی هێزە ئەمنیەکانی پارێزگاکە کۆدەکەنەوە ” .