به‌ڵگه‌ی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ له‌ خۆپیشاندانی شه‌مه‌ی رابردوو ئاشكرا ده‌بێـت

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ له‌ خۆپیشاندانی رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو چه‌ند كه‌سێك به‌چه‌كه‌وه‌ دێنه‌ ناوخۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ دروست كردنی ئاژاوه‌.

فائیق شێخ، كه‌ هاوكات ئەندامی لێژنەی یاساییه‌ لەئەنجوومەنی نوێنەران رایكه‌یاند، له‌ رێگه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆییه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌چه‌كه‌وه‌ دێنه‌ ناوخۆپیشانده‌ران و گومانێكی زۆر هه‌یه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگاكانی نووری مالكی بن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت، مالیكی سوودمەندی یەكەمە لە مانەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و كۆمیسیارەكانی، چونكە زۆربەیان لە ژێر فەرمانی مالیكی دان.

رۆژی شه‌مه‌ 11/2/2017 خۆپیشاندانێكی فراوان له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ داوای گۆڕینی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقیان ده‌كرد، دواتر له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گرژی دروست بوو به‌هۆیه‌وه‌ 8 كوژرا و زاتر له‌ 200 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

Back to top button