سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی ( قەوڵتاس ) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە دەکات
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی قەوڵتاس – یارسانەکان و برایانی کاکەیی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کوردستان پەیامی پیرۆزباییان ئاراستە دەکات
دهقی پهیامهكه
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکان و بەهێزبوونی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلی کوردستان.
خوای مەزن رۆژوو و نزاکانتان قبوڵ بکات و ھیوادارم رۆژانی جەژن لە شادی و کامەرانیدا بەسەر ببەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان