جۆ بایدن : فرۆشتنى چەك و فڕۆکەى جەنگى بە چەندین وڵات هەڵدەپەسێرێت

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا راێدەگەیەنێت؛ چەندین رێککەوتنى فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى سەربازى هەڵدەپەسێرین، دەشڵێت: وەک ئیدارەى نوێ وردبینى لە ناوەڕۆکى رێککەتنەکان بکەین.

میدیاکانى ئەمەریکا لەزارى بەرپرسیکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، بە فەرمانى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا، بڕیاردراوە سەرجەم رێککەوتنەکانى تایبەت بە فرۆشتنى چەک و فڕۆکەى (ئێف 35)ى جەنگى کە لەسەردەمى ئیدارەى ترەمپ لەگەڵ چەندین وڵات ئەنجامدراون، هەڵپەسێرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارى هەڵپەساردنى ریککەوتنە سەربازییەکان فرۆشتنى فڕۆکەى (ئێف 35)ى سەربازیش دەگرێتەوە بۆ وڵاتانى ئیمارات و سعودیە و چەندین وڵاتى دیکە.

Back to top button