کەشناسی : باران و بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر له هه‌ندێك كاتدا ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى پارێزگاكه‌دا ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت، له لووتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نمهبارانێكى كه‌م له هه‌ندێك كاتدا، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له دهۆك ئاسمان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له‌سه‌ر لووتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كانى پارێزگاكان هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.