سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان : بارزانی سێمبۆلی خۆڕاگریی و فه‌رمانده‌ی باڵای تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعشه
حوسێن یه‌زدان په‌نا، سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان كه یه‌كێك بووه له‌فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕی داعش له وتارێكیدا ده‌ڵێت: توكل ئه‌و فیلمه‌ی تاران له دژی بارزانی به‌رهه‌می هێناوه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه هێمای داماوی و دابه‌زینی زیاتری ئه‌خلاقی سیاسیی «مه‌قام موعزه‌م ره‌هبه‌ری» یه، چیرۆكێكی پڕ درۆ و ده‌له‌سه و گاڵتاجاڕییه كه هه‌ر له «موقامی عوزما» ده‌كاڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: توكل»، تیری ژه‌هراویی تارانی به‌ره‌و سێمبۆل و به‌ها گه‌وره و پیرۆزه‌كانی كورد و كوردستان گرتووه. به‌ڵام بڕیارده‌رانی له‌وه كڵۆڵتر و تیره‌كه‌ش له‌وه كولتره، ئامانجی خۆی بپێكی. ده‌با سه‌ر هه‌ڵبڕن و بڕوانن كه چلۆن رۆڵه‌كانی كوردستان له هه‌موو لایه‌كه‌وه، لێیان وه‌ده‌نگ هاتوون.
حوسێن یه‌زدان په‌نا ده‌شڵێت: سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانده‌ی باڵای تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعشه. بارزانی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌موو دژبه‌رانی كورد له‌وانه تاران خۆی راگرت، پێیداگرت وسه‌ره‌نجام سه‌پاندی. ئه‌و رچه‌شكێن و سه‌رقافڵه‌ی تێپه‌ڕین له رێگا بڤه‌كانه.
بارزانی گوێی ئاخنراوی جیهانی به مافی سه‌ربه‌خۆیی كورد ئاشنا كرد. له‌وش زیاتر ئه‌و زیاتر له جارێك باسی مافی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كورد و نیشتمانی دابه‌شكراوی كردووه. بارزانی ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌ی رێفراندۆم و بووژاندنه‌وه و ده‌مه‌زه‌رد كردنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه. ئه‌و بۆ مافی بڕیاردانی مرۆڤی كورد له چاره‌نووسی سیاسیی خۆی، له ته‌مه‌نی 71 ساڵییدا، ریسك( موجازه‌فه)ی به ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و مافه به هه‌مووی دنیای گووت “نا”.له ئۆفیسی بارزانی زیاتر له جارێك كاربه‌ده‌ست و نێرده و نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی زل، له سه‌ر لووتبه‌رزی و نه‌فامیی چۆن دوان له سه‌ر كورد، كراوه‌نه‌ته ده‌ره‌وه. بارزانی رێبه‌ری كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی كورده له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
بۆیه، هه‌رگیز به شانۆگه‌ریی گاڵته‌جاڕییانه‌ی وه‌ك فیلمی “توكل”، خه‌وشدار نابێت. خۆشبه‌حاڵی بارزانی كه دوژمنانی كورد، ده‌یكه‌نه ئامانجی تیریان .
سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌شداوه داوه ده‌ڵێ: ئه‌وه‌نده‌ی بۆ شه‌ڕی داعش و ده‌وری ده‌وڵه‌تان له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ كێ هه‌یه نه‌زانێ كه تاران بڕیارده‌ر و شه‌خسی قاسم سوله‌یمانی پلاندانه‌ر و رێكخه‌ری بادانه‌وه‌ی داعش له ئاراسته‌ی به‌غداوه، به‌ره‌و كوردستان بوون؟.
تاران له عێراق و باشووری كوردستان داعشی كۆنتڕۆڵ و ئیداره كرد. به‌و سیاسه‌ته، له لایه‌كه‌وه، به‌غدای له كه‌وتن پاراست و له لایه‌كه‌وه، داعشی به‌ردایه كوردستان بۆ داگیركردنی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان و نه‌هێشتنی خه‌ون و پلانی سه‌ربه‌خۆیی. هه‌ر ئه‌و پلان و ستراتیژه‌ی كه دواتر له ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا، تاران به قاسم سوله‌یمانی سپارد تا به‌حه‌شدی شه‌عبی و سپای پاسداران و حیزبووڵڵه‌ی لوبنان وه‌دیی بێنن؛ به‌ڵام له پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه، گۆڕ كرا.
هه‌روه‌ها حوسێن یه‌زدان په‌نا له ووتاره‌كه‌یدا دێته سه‌ر باسی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌شه‌ڕی دژی داعش و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: ئه‌وه بارزانی بوو كه بێ راوه‌ستان جارێكی دیكه پێڵاوی نه‌به‌ردی هه‌ڵكێشاو به چه‌كه ساده‌و كۆنه‌كانی به‌رده‌ستی و به كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌ره‌نگاری داعش بوویه‌وه و وڵاته‌كه‌ی و پایته‌خته‌كه‌ی له داگیركرانی داعش پاراست. ئه‌وه بارزانی بوو كه بووه ته‌وه‌ری رێكخستن و فه‌رمانده‌یی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گشت هێزه خۆبه‌خشه‌كانی كوردستان و سه‌ره‌نجام له سه‌رزه‌وی كوردستان، ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشاند.
حوسێن یه‌زدا په‌نا له‌كۆتایی ووتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌و شانۆگه‌رییه نزمانه، به‌ته‌مان جێگای كاراكتێره‌كان بگۆڕن و ئه‌فسانه بۆ پیاوه به‌زیوه‌كانیان، بهۆننه‌وه، ره‌نگه بیانهه‌وێ، لووت شكانیان له نه‌به‌رده مێژووییه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه، له بیر خه‌ڵك و هێزه‌كانی به‌رفه‌رمانیان ببه‌نه‌وه. یان ده‌نا، له‌وانه‌یه گه‌ڕه‌كیان بێ برین و گرێی ده‌روونییان له‌و شكستانه به‌و جۆره تیمار بكه‌ن!.