لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، شاندێکی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵی هه‌رێم سەردانی تورکیا دەکه‌ن
لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، شاندێکی باڵای وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی تورکیا دەکات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: ڕۆژى 25/1/2021، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوەکانی ئاو، شاندێکی باڵای وەزارەتى كشتوكاڵ و ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستانی سەردانی توركیایان كرد، لە بەشێکی ئەم سەردانەدا ئایدن معروف، وەزیری هەرێمى كوردستان بۆ کاروباری پێکهاتەکان، یاوەریی شاندەکەی وەزارەتی کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌ر له ڕۆژى، داود گول پارێزگاری شاری غازی عەنتاب، بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و لەم دیدارەدا چەندین بابەتی گرنگ دەربارەی هەماهەنگیی کشتوکاڵی و پیشەسازی گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باسى له‌وه‌ش كردووه، مەبەستی سەرەکیی ئەم سەردانە، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەزموونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی تورکیا و هاندان و بەشداریپێکردنی وەبەرهێنەرانی هه‌رێمى کوردستانە، بۆ پێشخستن و داهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، وا بڕیارە له ئایندهیەکی نزیکدا بەشێک لەم کۆمپانیایانه‌ى کە یاوەریی شاندەکەن، چەندین تێگەیشتن و گرێبەستی کارکردنی هاوبەش ئەنجام بدەن، کە خزمەتێکی بەرچاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بەدی دەهێنێت.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاشكراشى كردووه، لەکاتی گەڕانەوەی شاندەکە، ئەنجام و زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.