لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولێمانی چەندین كوردی باشوری كوردستان لەلایان ئێران بۆ پلانێكی ئێران بانگ كرابوون
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە چەند كەسێك كە پەرلەمانتاری عێراق و كوردستان و چەندین نووسەر بوونە لە هەرێمی كوردستان لەلایان ئێرانەوە لە ساڵیادی قاسم سولێمانی بانگێشتی ئێران كراون و لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولێمانی دا بەشداریان كردووە”.
سەرچاوەیەك ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە كە ژمارەی ئەو نووسەر و ئەندام پەرلەمان و بەرپرسی میدیا كە نزیكەی 50 كەس دەبوو بانگێشتی ئێران كراون لە ساڵیادی ( كوژرانی قاسم سولێمانی) 50 كەس لە هەرێمی كوردستان لەلایان كۆماری ئیسلامی ئێران لەرێگای كونسوڵی (ئێران لە سلێمانی) بانگێشتی فەرمیان بۆ نێردراوە، لەساڵیادی كوژرانی قاسم سولێمانی دا داواكراوە بەشداری بكەن”.
سەرچاوەكە باس لەوە دەكەن كە لەسەر ئاستی حزب ئەو بانگەشتە نەبووە بەڵكو لەسەر بنەمایی ( دۆستانی) قاسم سولێمانی لە سلێمانی بانگێشت نامەكە نێردراوە و لەوێش لەگەڵ ئیسماعیل قائانیی فەرماندەی فەیلەقی قودس كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا قائانیی بە دۆستانی قاسم سولێمانی راگەیاندووە، كە پێویستە هەوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران بن لەكارێكدا كە لەوێدا فلمەكەی كە لەدژی سەرۆك بارزانی كراوە، پێشاندراوە، لەوێدا ئامانجی فلمەكە خراوەتە روو و داواكراوە هاوكاربن.
سەرچاوەی خواكوڕك ئەوە ئاشكرا دەكات، كە هاوپەیمانی هیوا 10 پەرلەمانتار بەشداری بووە، لەناو فراكسیۆنەكانی تریش لە پەرلەمانی عێراق بەشداری كردنی تێدا بووە، لەسلێمانیش 12 بەرپرسی میدیا و چەند كەسایەتیەكی سیاسی حزبەكان و چەندین ئەندام پەرلەمانتاری كوردستانیش بەشدار ئەو ساڵیادە بوونە، ئامانج لێی پەرتەوازەی ناوەخۆی كوردستان تۆختر بكرێت، لە ئێستادا ئەو خەڵكەی بەشداری ئەو ساڵیادە بووە، دەستیان كردووە بە ئیسفزازكردن و هەوڵدان بۆ شەری میدیایی ناوەخۆ و پەرتەوازەیی.
هەر لەو ساڵیادە كۆی دۆستانی قاسم سولێمانی لە گەل پەیكەری مۆمی قاسم سولێمانی وێنەیان گرتووە”.