لە بەغداد دەستگیرکردنی گومانلێکراوان  بەردەوامە

 

چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە هۆکاری تەقینەوە کوشندەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەغدا ، ئەندامێکی لیژنەی بەرگری پەرلەمان ڕۆژی چوارشەممە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە دەستیان لە تەقینەوەكەی مەیدانی تەیران بەغدادا هەیە .

حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای کرد خێرا بکرێت لەتەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەتاوانی مەیدانی تەیران .

لە لایەكی دیكە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لە گرتنی عەشوایی ھاوڵاتیان و پێیان وایە لەپاڵ تاوانباران دەیان كەسی دیكە دەستگیر كراون.

Back to top button