فەڕەنسا لەگەڵ ئەمریكا ئەو ھەنگاوە دەنێن

 

لە میانەی یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکیەكەی ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لو دریان جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوون لە شەڕی داعش لە عێراق و سوریا .

وتیشی”گرنگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها لە ناوچەی ساحل، بەردەوام بن لە هەوڵدانە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”

پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بۆ 2500 کەس کەمکردەوە.

Back to top button