سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر بەشداربوو، بارودۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە جێی خۆشحاڵییە، سەرۆکی نوێ و بەڕێوەبەرایێتی نوێی ئەمەریکا، شارەزا و ئاگاداری بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانن و ئامادەین بۆ کارکردن و هەماهەنگیکردن بۆ بەهێزترکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمەریکا لە هەموو بوارەکاندا.

رێڕەوی دانوستانەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و لێکەوتەکانی و کێشە ئابووری وسیاسییەکانیان ، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوون .

 

دیداری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

Back to top button