عدنان حسێن بۆ گۆڕان: ئه‌رێ ئێوەی توێژی سیاسیە یاخیەكانی كوردستان نەبوون؟

خواكوڕك

رۆژنامەنووسێكی دیاری عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێـت، ئه‌وانه‌ی له‌ كوردستان داوای گۆڕانكاریان ده‌كرد له‌ به‌غدا خه‌ریكی ره‌خنه‌گرتنن له‌ خۆپیشانده‌ران و له‌جێی گۆڕینی سیسته‌م خه‌ریكی گۆڕینی مێز و كورسین.

عه‌دنان حسێن رۆژنامه‌نووسی عێراقی له‌ نوسینێكیدا له‌ژێر ناونیشانی (گۆڕانكاری له‌سه‌ر رێچكه‌ی “گۆڕان” شێخ محه‌مه‌د) له‌ مالپه‌ڕی ئه‌لمه‌دا ده‌نوسێت، ھەر ئێوەی توێژی سیاسیە یاخیەكانی كوردستان نەبوون كە داوای ئازادی و گۆڕینی سیستەم و ھەلوەشانەوەی دامودەزگا و یاساكانتان دەكرد.

ئه‌و نوسه‌ره‌ له‌باره‌ی قسه‌كانی ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كه‌ پشگیری له‌مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق كردبوو، ده‌ڵێت، بە چ روویەكەوە تۆمەتباری ئەو دەنگە ئازادە عێراقیە دەكەیت كە داوای گۆرینی سیستەمی دەزگای كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنیان دەكرد.

هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، بۆ حەلالە ئێوە لە كوردستان ھەرچیتان بوێ بیكەن ئازادی و نیشتیمان پەروەریە بۆ تاوانە ڕۆڵەكانی عێراق گەنجە ئازاد و ھەژارەكانی داوایەك ئاراستە بكەن، بەوشێوە ناڕەوایە تۆمەتبار و بە ئاژاوەچی و تێكدەر و دەستی دەرەكی ناوببرێن.

ده‌شڵێـت، لە بیرتان چوو گۆرانخوازانی كوردستان چیتان دەكرد بە حكومەت و دامودەزگانی كوردستان، من دڵنیام ئەوەی تۆی لە پۆستە داناوە خەڵك و دیموكراسی نیە ئەوە رێكاری بەش بەشینەی مەزھەبی و نەتەوەییە ئەگیان پارتەكەی تو جگە لە ئەندامێتی لێژنەكان ھیچ پۆستێكی بەرناكەوێت.

عدنان حسین، لە رۆژنامەی” ئەلمەدا ” لە بابەتە رەخنە ئامیزەكەیدا دا نوسیویەتی و دەپرسێت، بۆ دەبێ ستایڵ و دیزاینی مۆبیلی نوسینگەكەی تۆ ھاوشێوەی ( سەرۆکی ئەمەریکا ) بێ، تەنها مێزی نوسینەگەكه‌ت به‌به‌های دە هەزار دۆلاره‌، كە دیزاینێكی ھێلكەیی سەرنج ئامێزی ھەیە؟ بۆ نابێ گەنجانی ئیمە ئازادانە ڕای خۆیان دەبڕن بەبێ ئەوەی تاوانبار بكرێن.

Back to top button