باڵیۆزی یۆنان : هەرێمی کوردستان بایەخی تایبەتی بۆ ئێمە هەیە

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیۆنیداس كۆنتۆڤۆناسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئەفسیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كونسوڵی یۆنان لە شاری هەولێریش ئامادە بوو، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی یۆنان لە عێراق ڕایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە لە بوارە جیاجیاكاندا.

Back to top button