پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات

 

د. جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی،  لە لێدوانێکدا بۆماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان  ڕایدەگەیەنێت : “پارتی بڕیاری داوە ئەمساڵ كۆنگرەی حزب ئەنجام بدرێت و گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەبارەی گرێدانی كۆنگرە.

هاکوتیش ئیمینکی ئاماژە بەوە دەکات ،  لە ماوەكانی داھاتوودا گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی لێدوانێكی تایبەت بە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرە دەخاتە ڕوو و وردەكاریی بەڕێوەچوونی كۆنگرە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات”.

سەبارەت بە شوێن چۆنیەتی بەریوچوونی کۆنگرەکە ، د. جەعفەر ئێمینكی روونی دەکاتەوە  “ھێشتا زووە باس لەوە بكەین لە كوێ كۆنگرە ئەنجام دەدرێت، چونكە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆڕانكاری بەسەر ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی پارتیدا ھاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرسە تەكنیكییەكان روونتر دەكەینەوە”.

Back to top button