لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی 350 خانوو ڕادەستی کەس و کاری شەهیدان کرا

 

پێشتر لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستکرابوو بە دروستکردنی 350 خانووی نیشتەجێبوون بۆ کەس و کاری شەهیدان .

ئەمڕۆ دیاری حوسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوک – گەرمیان- ی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان  لەمبارەوە گوتی : بە پێی فەرمانی پێشووی سەرۆک بارزانی ، دەستکرابوو بە دروستکردنی 350 خانووی نیشتەجێبوون بۆ کەس و کاری شەهیدان ، لە ئێستادا خانووەکان تەواو کراون .

دۆا قۆناغی پرۆژەکەش ڕادەستکردنی ئەو خانوانە بوو بە کەس و کار و وارسی شەهیدان لە سنووری چەمچەماڵ ، هەربۆیەش ئەمڕۆ خانووەکان ڕادەستیان کرا

Back to top button