خۆکوژێکی داعش چوەتە نێو قەزای مەخمور و هێزە ئەمنیەکان لە سەر هەموو شەقامێک بازگەیان داناوە

دوای ئەوەی داعش دەستی کرد بە جموجۆل بە تایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، و هەفتەی رابردووش دوو تیرۆریستی داعش خۆیان لە بەغدا تەقاندەوە، زانیاریە هەواڵگریەکان ئاشکرایانکردووو کە چەکدارێکد داعش بۆ خۆ تەقاندنەوە چوەتە نێو قەزای مەخمور.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئێستا لەناو قەزای مەخمور هێزە ئەمنییەکان زانیاریان بەدەست گەیشتووە کە خۆکوژێکی داعش هاتۆتە نێو مەخمور و بۆیە هێزە ئەمنیەکان بازگەی کاتی زۆریان داناوە لەناو قەزای مەخمور و خەڵک و ئۆتۆمبێل دەپشکنن بەپێی زانیاریەکان چەکدارێکی داعش بۆ خۆتەقاندنەوە هاتۆتە مەخمور.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوە هەواڵگریەکانی عێراق رایانگەیاند بوو ژمارەیەک خۆکوژی داعش ئامادەکراون خۆیان لە شارو شارۆچکەکان بتەقێننەوە.

 

Back to top button