پاپا ڕێككەوتنێك لەگەڵ سیستانی واژۆ دەكات
کاردیناڵ لویس ساکۆ ، لە کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی ، چوارشەممە ، ڕایگەیاند ، پاپا فرانسیس لە میانەی سەردانە پاپاکەی بۆ عێراق لە مانگی ئازاردا لە نەجەف چاوی بە مەرجەعی شیعە عەلی سیستانی دەکەوێت .
ساکۆ بە ئاژانسی هەواڵی هەواڵی (AFP)ی وت:”سەردانەکە تایبەت دەبێت و گفتوگۆ لەسەر چوارچێوەی ئیدانەکردنی هەر کەسێک دەکەن کە هێرش دەکاتە سەر ژیانی مرۆڤایەتی”
ساکۆ ئەوەشی خستەڕوو کە هیوای خواست ئەو دوو پیاوە بەڵگەنامەی ” برایەتی مرۆیی بۆ ئاشتی جیهانی ” ئیمزا بکەن .